نرخی نەوتی خاو بەرێژەیەکی بەرچاو دابەزی

ئابوری 27/11/2021

Alternate Text

بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی بۆرسە لە جیهاندا، نەوتی خاوی برێنت زیاتر لە ١١٪ی بەهاکەی لەدەستدا و دابەزی بۆ نزیکەی ٧٢ دۆلار.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی تشرینی دووەم، نرخی نەوت خاو لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی بۆرسەدا لە جیهان گۆڕانکارییەکی زۆری بەسەردا هات و رێژەیەکی بەرچاوی بەهاکەی لەدەستدا، بە شێوەیەک یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ ٧٢ دۆلار و ٧٢ سەنت دابەزی، کە یەکسانە بە ١١،٥٥٪ی بەهاکەی.

هەروەها نەوتی خاوی تەکساسیش بەدوور نەبوو لەم دابەزینە ناکاوە، ئەویش بەهای هەر بەرمیلێک بۆ ٦٨ دۆلار و ١٥ سەنت دابەزی، کە هاوتایە لەگەڵ ١٣،٦٪ی بەهاکەی.

هۆکاری دابەزینی لە ناکاوی نرخەکانی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی نەوەیەکی نویێ ڤایرۆسەکە لە باشوری ئەفریقادا دۆزراوەتەوە، کە ئەمەش بووەتە هۆی مەترسی لەسەر خواست و بەوپێیەش بووەتە هۆی دابەزینی نرخی نەوت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا