ژمارەیەک بەنداو لە هەرێمی کوردستان نۆژەندەکرێتەوە

کوردستان 22/12/2021

لەلایەن: lawan

Alternate Text

 فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ١١ بەنداو نۆژەدەکرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی کانوونی یەکەم، فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوەکردووە:" بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ١١ بەنداو لە سنووری پارێزگاکانی (سلێمانی، هەولێر، دهۆک و ئیدارەی گەرمیان) نۆژەندەکرێتەوە".

 

باسی لەوەشکردووە:" ئەو بەنداوانەی نۆژەندەکرێنەوە بریتیین لە :

1- بەنداوی (جەلی، دێگەڵە، حەمامۆک) لە پارێزگای هەولێر

2- بەنداوی( چەمی سمۆرە، حەسەن کەنۆش، هەشەزینی) لە پارێزگای سلێمانی

3- بەنداوی(قادر کەرەم، باوەشاسوار، ئاوە سپی، هەڕاوە) لە ئیدارەی گەرمیان

4- بەنداوی کەشکان لە پارێزگای دهۆک".

بەنداوی بێدۆهێ لە دهۆک

ئەوەش خراوەتەڕوو:" سەرۆکی حکومەتی هەرێم کوردستان بڕیاری داوە هەموو کارێکی پێویست بکرێت بۆ بەنداوی (بێدۆهێ) لە سنووری پارێزگای دهۆک بە مەبەستی نۆژنکردنەوەی لە ماوەی داهاتوودا".

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەک لە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان لە داڕمان نزیک ببوونەوە بەهۆی کۆنی دیوارەکان و بەسەرچوونی کەرەستەکانیەوە، هەروەها ئەو بەنداوانەشی نۆژەندەکرانەوە کارکردن تیایدا وەساتبوو، بەهۆی نەبوونی پارەی پێویست لە بانکەکاندا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا