بەراورد بە دوێنی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا
بەرزبووەوە و یەک بەرمیل نەوت بە ٧٩ دۆلار و ٧٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی کانوونی دووەم، میدیاکانی تایبەت بە
نەوتی خاو لە جیهاندا بڵاویانکردووەتەوە:" نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت
بە ٧٩ دۆلار و ٧٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:"نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکی(
تەکساس)یش بەرزبووەتەوە و یەک بەرمیلی نەوتەکە بە ٧٦ دۆلار و ٧٧ سەنت
مامەڵەی پێوەدەکرێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نرخی نەوتەکان رووی لە دابەزین کرد
بەهۆی هاتنە پێشەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە جیهاندا و بەنزیکەی ٤٠٪ نرخەکەی لەدەستدا،
بەڵام لەو کاتەوە بەردەوام نرخەکەی رووی لە بەرزکردنەوە کردووە و نزیک بووەتەوە لە
بەهاکەی رابردووی.