وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند،
فرسە ئەحمەد، وەزیری دادی هەرێم بەپەلە گەیەندرایە سەنتەری دڵ لە شاری هەولێر.
نەشتەرگەری دڵی بۆ دەکرێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٣ی کانونی دووەم، وەزارەتی
تەندروستی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" فرسەت
ئەحمەد، وەزیری دادی هەرێم بەپەلە گەیەندرایە سەنتەری دڵ لە شاری هەولێر و لەئێستادا
نەشتەرگەری دڵی بۆ دەکرێت ".
ئەوەش خراوەتەڕوو:" ئامادەکاری و کاری
پیویستی بۆ کراوە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەدایە و نەشتەرگەری دڵی بۆ دەکرێت
".