ناتانیاهۆ لەگەڵ ترەمپ کۆدەبێتەوە؟

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن دەچێتە واشنتۆن و لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.

لێدوانی فەرمی: عۆمەر دۆستری وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: ئەو هەواڵانەی کە لە میدیاکانەوە بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بەوەی کە سەرۆک وەزیران دەچێتە واشنتۆن و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە ناڕاستن.

زیاتر: تاوەکو ئێستا هیچ بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لە کۆشکی سپیەوە بۆ سەردانیکردنی واشنتۆن و کۆبونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا پێ نەگەیشتووە.

پێشتر: میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ سەردانی واشنتۆن دەکات و لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆدەبێتەوە.

چی تر: ئاماژە بەوەشکرابوو، سەردانەکە هاوکات دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنی دانوستانەکان بۆ قۆناغی دووەمی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەنێوان ئیسرائیل و حەماس.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا