محەمەد حاجی مەحمود ئاماژەی بەوەکرد، کارتی ریفراندۆم تاپۆیەکی زیندووە و
لە گیرفانی هەموو تاکێکی کورددایە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٦ی کانونی دووەم، محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی حزبی
سۆسیالیستی کوردستان بە BMC وت:" ریفداندۆمی سەربەخۆیی کوردستان کارتێکی بەهێزە و وەک تاپۆیەکی زیندوو
وایە و لە گیرفانی هەموو تاکێکی کورددایە ".
لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ هەرێمی کوردستان بەشداری ناوچە جێناکۆکەکانیشەوە ریفراندۆمی
بۆ سەربەخۆیی ئەنجامدا و دوای کەمتر لە یەک مانگ ئەو هەوڵانە لەلایەن وڵاتانی
ئیقلیمییەوە پوچەڵکرایەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا هەموو لایەنە کوردستانییەکان دەیانەوێت رۆڵێکی کارایان هەبێت لە پێکهێنابنی حکومەتی نوێی عێراقدا.