پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، سبەینێ دەوامی فەرمانبەران لەکاتژمێر ٩:٣٠
خولەکی بەیانی دەستپێدەکات.
بۆ سەلامەتی کارمەندان
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٣ی کانونی دووەم، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە
راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و دروستبوونی شەختە
لە بەیانیاندا، بۆ سەلامەتی کارمەندان ، سبەی دووشەمە کاتی فەرمی دەوامی
دامەزراوەکانی حکومەت لە کاتژمێر٩:٣٠ خولەک دەستپێدەکات ".
ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی
سەرما و بەفربارین رووی لە هەرێمی کوردستان
کردووە و بەفربارین گەیشتە سەنتەری شارەکانیش.