بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی
سێ کەسی راگەیاند کە لە رێگەی نوشتەوە فێڵیان لە هاوڵاتییان کردووە.
فێڵیان لێکردووە و بڕی ٦٠٠ دۆلاریان لێوەرگرتووە
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی کانوونی دووەم،
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند:" دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای لە
بنکەی پۆلیسی چوارچرا تۆمارکرد لە دژی سێ تۆمەتبار کە بەوتەی خۆی، لە رێگەی نوشتە
و فاڵگرتنەوەوە فێڵیان لێکردووە و بڕی ٦٠٠ دۆلاریان لێوەرگرتووە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی
بنکەی پۆلیسی چوارچرا لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد".
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک فێڵیان لە هاوڵاتییان کردووە
ئاماژەی بەوەشکرد:" دوای وەرگرتنی
بڕیاری دادوەر توانرا هەرسێ تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێت کە لە رێگەی پەیجێکەوە لە
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک فێڵیان لە هاوڵاتییان کردووە".
راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە
باسیلەوەشکرد:" لە ئێستادا هەریەکە لە
تۆمەتباران (ه.م.ع)ی لەدایکبووی ١٩٩٣ و (ه.م.ع)ی لەدایکبووی ١٩٩١ و (ر.ن.م)ی
لەدایکبووی ١٩٩١، بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا
بەردەوامە".