ژنێک بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جوانکاری گیانی لەدەستدا

کوردستان 15 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: لە سلێمانی ژنێک دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوریی گیانی لەدەستدا.

کێ وتی: پەیامنێری بی ئێم سی رایگەیاند، شەوی رابردو ژنێکی تەمەن 41 ساڵ لەدوای ئەوەی لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی سلێمانی نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری بۆکراوە، گیانی لەدەستداوە.

هاوکات: بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری بی ئێم سی، ماوەی حەوت کاتژمێر لە ژوری نەشتەرگەریدا بووە ودوای هاتنەدەروەی دۆخی تەندروستی تێکچووە و گیانی لەدەستداوە.

زیاتر: لە ئێستاشدا لەسەر سکاڵای کەسوکاری ژنەکە  ئەو پزیشکەی نەشتەرگەریەکەی ئەنجامداوە دەستگیرکراوە.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا