بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، گفتوگۆکانی
یەکێتیی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت بەردەوامدەبن و گرنگە پۆستەکان بە کەسی شیاو
پڕبکرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەکانی یەکێتیی و پارتی بۆ پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن.
ئاماژەی بەوەكرد: تائێستا له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی دا باس له‌دابه‌شكردنی
پۆسته حكومییه‌كان نه‌كراوه بەڵام پێویستە پۆستەکانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بە کەسانی شیاو و گونجاو پڕبکرێنەوە،
لەپێناو پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر بە هاوڵاتییان.
ئەوەشی وت: بۆ
چاره‌سه‌ركردنی پرسی موچه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له حكومه‌تی عیراق یان هه‌رێم هه‌یه،
كه بۆته هۆی دواكه‌وتنی مووچه، گرنگه بوێری ئه‌وه هه‌بێت دان به‌هه‌ڵه‌كه‌دا
بنرێت.
وتیشی: له عیراق
كه‌سانێك هه‌ن كه چاویان به سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی هه‌رێم هه‌ڵنایه‌ت، بۆیه
گرنگه حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فشاری زیاتر بخاته سه‌ر حكومه‌ت، هاوكات
كه‌موكوڕییه‌كان نه‌هێڵێت.