لە باکووری میسڕ بوکێک لەشەوی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی و
لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا.
ماڵپەڕی "العربية" بڵاویکردووەتەوە:"
چەند رۆژێک پێش ئێستا لە پارێزگای بوحەیڕە لە باکووری میسڕ بوک و زاوایەک دوای
گەڕانەوەیان لەئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیان بۆ ماڵەوە توشی رووداوی هاتوچۆ بوون، بەهۆیەوە
بوکەکە کە ناوی (ه. ر. ا) و تەمەنی ٢٦ ساڵ بووە گیانی لەدەستداوە و زاواکە و دوو
کەسی دیکەش کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون برینداربوون ".
ئەوەش خراوەتەڕوو:" بوک و زاواکە لەسەر پردێکی ئەو
شارە توشی رووداوەکە بوون و بە ئۆتۆمبێلەکەیان کەوتنە نێو ئاوی رووبارێکەوە
".