بافل جەڵال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، لە دەرەوەی
ئیرادە و بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد، یەکڕیزی کورد لە باربرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢ی شوبات، بافڵ جەلال تاڵەبانی
لەمیانەی پێشوازیکردنی لە ئێریك شوڤالییێ، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق و ئۆلیڤییە
دێکۆتینی، كونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە ھەرێمی کوردستان باسی لەوەکردووە:"
ھەموو ھەنگاوێکمان بۆ ئەوە بوو بە یەک تیم لەگەڵ بەغدا و ھێزە سیاسییە عێراقییەکان
گفتوگۆ بکەین و بە یەک وەرەقەی سیاسی کوردستانیی و نیشتمانیی بچینە گفتوگۆکانەوە، بەڵام
ئەم نییەتە تێکدرا و لە دەرەوەی ئیرادە و بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد ئەو
یەکڕیزییە لە باربرا ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:"دەرفەت ماوە تاوەکو لەسەر بنەمای تەوافق و شەراکەتی ھاوبەش و نیشتمانیی حکومەتێکی خزمەتگوزار و کارا پێکبھێنرێت، کە ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی، ئاوەدانی و سەقامگیری سیاسی نەک لێکترازان و دۆخی وڵات بەرەوە ئایندەیەکی نادیار و ئاڵۆزتر ببات ".
دەمانەوێت نەبینە ھۆکار بۆ تێکدانی ماڵی کورد و ھێزە شیعیی و سونەکان
بافڵ جەلال تاڵەبانی راشیگەیاندووە:" یەکێتی پەرۆشی پاراستنی ئەو کلتووری پێکەوەژیان و تەوافقییەیە کە سەرۆک مام جەلال بەردی بناغەکەی داناوە و دەمانەوێت نەبینە ھۆکار بۆ تێکدانی ماڵی کورد و ھێزە شیعییەکان و سونەکانیش، بۆ ئەو مەبەستەش لە ھەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ پاراستنی ئەو پێکەوەژیانە کە لە پێشینەی کارەکانمانە ".