وەزارەتی کاری حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە جێگیرکردنی مووچەی کرێکاری ناکارمە بە ٣٥٠ هەزار دیناری مانگانە.
بە گوێرەی نوسراوێک کە واژۆی کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی لەسەرە، تێیدا بڕیاردراوە بە جێگیرکردنی مووچەی مانگانەی کرێکاری ناکارمە بە ٣٥٠ هەزار دینار".
هەروەها تێیدا هاتووە:" دیاریکردنی بڕی دوو هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ هەر کاتژمێرێکی کارکردن بۆ ئەو کرێکارانەی بە کاتژمێر کاردەکەن و کاتەکەیان لە هەشت کاتژمێری فەرمی ئیش کردن کەمترە".
هەر بە گوێرەی نوسراوەکە، فەرمانەکە لە رۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت.