ئەمڕۆ پێکهاتەی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق
دیاریکرا و سروە عەبدولواحید کرایە سەرۆکی فراکسیۆنەکە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی شوبات، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی
عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" لە میانەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی فراکسیۆنی
نەوەی نوێدا، سروە عەبدولواحید وەک سەرۆکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق
هەڵبژێردرا و رێبوار ئەوڕەحمان)یش بە وتەبێژی فراکسیۆنەکە دیاریکرا".
بەدریە ئیبراهیم کرایە بڕیاردەری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشیخستەڕوو:" لە
کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە بە هەڵبژاردنی بەدریە ئیبراهیم وەک بڕیاردەری فراکسیۆنی
نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق".
ئەمەش لە دوای ئەودێت، جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی
پەرلەمانی عێراق توانی هەشت کورسی بەدەستبهێنێت و لە رێگەی گفتوگۆشەوە لەگەڵ فراکسیۆنی
ئیمتیداد لە پەرلەمان "هاوپەیمانێتی لە پێناو خەڵکدا" پێکبهێنن