لەئەنجامی مەترسییەکان بۆ هێرشکردنەسەر ئۆکرانیا لەلایەن روسیاوە، هەریەکە
لە ئەمەریکا و بەریتانیا کشانەوەی هێزەکانیان لەو وڵاتە راگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکیدا باسی
لەوەکردووە:" لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریکا فەرمانی بە کشانەوەی ١٦٠
راهێنەر و راوێژکار و سەربازی لە ئۆکرانیا کرد، کە پێشتر لەو وڵاتەدا بڵاوەیان
پێکرابوو ".
پێشتر، جەیمس هیبی، جێگری وەزیری بەرگری بەریتانیا رایگەیاندبوو:" ئەو
راهێنەرە بەریتانییانەی بەمەبەستی راهێنانکردن بە سوپای ئۆکرانیا لەسەر سیستمی دژە
مووشەک لەو وڵاتەدا بوون، رۆژانی ١٢ و ١٣ ئەم مانگە دەکشێنەوە ".