بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی
بەوەکرد، ئەرکی هەمووانە پارێزگاری لە زمانی کوردی بکەن و پەرەی پێبدەن و سنوورەکانی
بەکارهێنانی فراوان بکەن.
لەناوچوونی زمانەکەمان واتە لەناوچوونی نەتەوەکەمان
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە
راگەیەندراوێکیدا بەبۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایک باسی لەوەکردووە:" زمانی
ئێمە، شوناسی ئێمەیە و دەبێت بیپارێزین، لەناوچوونی زمانەکەمان واتە لەناوچوونی
نەتەوەکەمان، نەتەوەیەک کە بەدرێژایی مێژوو خەباتی کردووە و قوربانی داوە لەپێناو
ئازادی و سەربەخۆییدا ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بوونی ئێمە وەک مرۆڤێکی خاوەن شوناس و نەتەوە،
پەیوەستە بە پاراستنی زمانەکەمان و هەموو هەوڵێکیش لەپێناو کوردستان و دۆزە
رەواکانیدا، بەبێ پاراستنی زمانی دایکمان بێئەنجام دەبێت ".