بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداری لە پرسەی زوبێدە سەعید ئۆمەر کرد

کوردستان 03/03/2022

لەلایەن: lawan

Alternate Text

ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداری لە پرسەی ( زوبێدە سەعیدا ئۆمەر) دایکی کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی لە شاری سلێمانی کرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو ( زوبێدە سەعید ئۆمەر) دایکی کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرد و جارێکی دیکە لە نزیکەوە پرسە و سەرخۆشی خۆی ئاڕاستەی خانەوانەدە تێکۆشەرەکەی کۆچکردوو کرد، کە نموونەیەکی باڵان لە خەباتی رزگاری خوازی گەلی کورد و شۆڕشی نوێ و جێدەستیشیان لەبەرچاوە لە خەباتی پێشمەرگایەتی، شۆڕشگێڕی و سیاسی و حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە پرسەکەشدا هیوای خواست، ئەم کۆستەی ئەو خانەوادەیە، دواناخۆشی بنەماڵەی تێکۆشەری کۆسرەت رەسوڵ عەلی بێت و گیانی دایکی ناوبراویش بۆ هەمیشە شادبێت.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا