بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری پێشوی عێراق رایگەیاند، ئەو دەستپێشخەرییانە بەرزدەنرخێنن کە لەلایەن هێزە سیاسییەکانەوە دەخرێنەڕوو بۆ خێراترکردنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق.
بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری پێشوی عێراق لە تویتێکدا بڵاویکردەوە:" ئەو دەستپێشخەرییانە بەرزدەنرخێنن کە بۆ خێراترکردنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق و زاڵبوون بەسەر چەقبەستووی دەستووردا لەلایەن هێزە سیاسییەکانەوە دەخرێنەڕوو، پشتیوانی تەواوی دەستپێشخەرییەکانیشیان دەکەین".
لە تویتەکەدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەرکی ئێمەیە پشتگیری ئەو هەواڵە نیشتیمانییانە بکەین، کە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی عێراق دەدرێت کە تیایدا بتوانرێت پارێزگاری لە مافە دەستوورییەکان و ئاسایشی نەتەوەی بکرێت و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان فەراهەمبکرێت ".
ئەوەشیخستەڕوو:" پێویستە ئەو دەستپێشخەرییانەی بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق دەخرێنەڕوو، تیایدا جەخت لە پارێزگاریکردنی سەروەری و سەقامگیری وڵاتەکە بکرێتەوە".
راشیگەیاند:" پێویستە حکومەتی داهاتوو بتوانێت رووبەڕووی ئاستەنگییەکان بێتەوە و بەردەوام هەوڵبدات بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیانی هاوڵاتییان".