١٧ رێکخراوی
کۆمەڵی مەدەنی داوا لە حکومەتی عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵەی نێودەوڵەتی دەکەن هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ وەستاندنی هێرشەکان
بۆ سەر هەولێر.
١٧ رێکخراوی
کۆمەڵی مەدەنی لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا باسییان لەوەکردووە:" بیانوە ناڕاستەکانی
پشتی ئەم هێرشە یەک لە دوا یەکانە هەرچی بن، نابنە پاساو بۆ هێرشی چەکداری بۆیە
بکەرەکانیان لەلای ئێمە شەرمەزارن ".
دەقی
راگەیەندراوی هاوبەشی ١٧ رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان:
رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی سەرکۆنەی هێرشەکەی هەولێر
دەکەن
ئێمه وهك ئەو ڕێكخراو
و لایهنانەی له خوارهوه ناومان هاتووه به توندی ئیدانهی هێرشه مووشهكیهی
ئەم بەیانییەی هەولێری پایتهختی ههرێمی كوردستان دەکەین.
ئەم هێرشە بە
هەڕەشەیەکی جدی بۆ سەرهاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەزانین و لە هەمان کاتیشدا
پێشێلکردنی سەرەوەری خاکی هەرێمی کوردستان و وڵاتی عێراقە، بۆیە داوا له حكومهتی عێراق و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و
كۆمهڵگای نێودەوڵەتی دهكهین هەڵوێستیان هەبێت و هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ وەستاندنی
ئەم جۆرە هێرشانە.
دەبیت هەموان
ئەوەمان لەبیر بێت کە له كاتی جهنگ و ململانێ چهكدارییهكاندا بهردهوام خهڵك
و دامهزراوه و شوێنە مهدهنیەکان دهبنه ئامانج و قوربانی، ئەمەش دژ
بە ڕێكهوتننامهکانی جنێفی تایبەت بە پاراستنی خهڵكانی مهدهنیە بۆیە ئێمەی
رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان داواکارین کە نێردەی تایبەتی
نەتەوە یەکگرتوەکان و باڵوێزخانەکانی وڵاتانی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش
بەشداریان هەبێت لە پاراستنی سەروەری ئاو، خاک و ئاسمانی هەرێمی کوردستان و عیراق.
بیانوە ناڕاستەکانی
پشتی ئەم هێرشە یەک لە دوا یەکانە هەرچی بن، نابنە پاساو بۆ هێرشی چەکداری بۆیە
بکەرەکانیان لەلای ئێمە شەرمەزارن.
خوای
گەورە خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستان بپارێزێت
ناوی
رێکخراوەکان
رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت - CDO
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان - METRO
رێکخراوی بەندی ١٩
رێکخراوى کوردستان بۆ چاودێرى مافەکانى مرۆڤ- KOHRW
رێکخراوی شار بۆ گەشەپیدانی مرۆیی
رێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان – PDO
رێکخراوی پەرەپێدانی دیموکراسی مافی مرۆڤ – DHRD
ڕێکخراوی ماڵی سەرکەوتن بۆگەشەپێدانی تواناکانSODP
رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک)
پلاتفۆرمی نا بۆ توندوتیژی و کوشتن PNVK
رێکخراوی خانزاد
رێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
رێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی ومافی مرۆڤ DABIN
رێکخراوی سابات
رێكخراوي ستيب بو ديموكراسي وهەڵبژاردن
توڕي chav بو جافديري ديموكراسي ومافي مروف
یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان – لقی هەولێر