بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، ئەگەر
دانوستان لەسەر بنەمای رێز و قازانجی یەکتر بێت ئامادەین.
لێدوانی فەرمی: مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران
رایگەیاند: ئەگەر دانوستان بە کەرامەت و لەسەر بنەمای رێز و
قازانجی یەکتر بێت، دادەنیشین و قسە دەکەین، بەڵام زمانی هەڕەشە و هێز بە هیچ
شێوەیەک لای ئێمە جێگای قبوڵکردن نییە.
زیاتر:
ئێمە دەبێت پەیوەندیمان لەگەڵ دونیا هەبێت ئێمە نامانەوێت بتۆرین و شەڕ لەگەڵ
کەسدا بکەین، هەروەها نامانەوێت بە زەلیلیەوە لەبەردەم کەسدا کڕنوش بەرین.
چی تر: ئێمە بە کەرامەتەوە دەمرین، بەڵام بە
زەلیلبونەوە راناوەستین و زمانی هەڕەشە قبوڵ ناکەین.