بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە لە
بەغداوە ئۆتۆمبێلێکی دزیبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند:" دوای ئەوەی سکاڵایەک
لەسەر تاوانی دزیکردن گەیشتە بەشی پۆلیسی شارەزوور کە تۆمەتبارێک لە بەغدا
ئۆتۆمبێلێکی لە پێشانگایەک بردووە و گومان دەکەن بەرەو قەزای شارەزوور هاتبێت،
دەستبەجێ مەفرزەکانی بنکەی پۆلیسی شارەزوور لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانرا
تۆمەتبار لە ققەزای شارەزوور بدۆزرێتەوە و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەشدا بگیرێت".
تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی کە ژمارە ١٨٩٤٧ – بەغدا بووە لێکردووەتەوە و ژمارەی کاتی پێوەبەستووە
ئاماژەی بەوەشکرد:" تۆمەتبارەکە تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی کە ژمارە
١٨٩٤٧ – بەغدا بووە لێکردووەتەوە و ژمارەی کاتی پێوەبەستووە".
راگیراوە و دوای تەواوکردنی رێککارە یاساییەکان ئۆتۆمبێلەکە رەوانەی شاری بەغدا دەکرێتەوە
باسیلەوەشکرد:" لە ئێستادا تۆمەتبار (ج.ع.م) کە لەدایکبووی ١٩٨٥ە
و دانیشتووی قەزای شارەزوورە، بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و دوای تەواوکردنی
رێککارە یاساییەکان ئۆتۆمبێلەکە رەوانەی شاری بەغدا دەکرێتەوە".