کەشناسی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە

کوردستان 25/03/2022

لەلایەن: lawan

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، کە بارانبارین لە شارەکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک دادەبەزن.

 بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی لە راگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانی کەشوهەوای شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و سەبارەت بە بەردەوامبوونی بارانبارینیش لە پارێزگای سلێمانی روونیکردەوە:" ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و کاتەکانی دوانیوەڕۆش بارانبارین دەستپێدەکات و سبەینێش شەممە ئەگەری بارینی نمە باران  لە کاتە جیاوازەکاندا هەیە، هاوکاتیش پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرماش چەند پلەی داببەزن و خێرایی (با)ش زیاد ببێت".

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بارانبارین لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

سەبارەت بە کەشوهەوای پارێزگای هەولێر راشیگەیاند:"  ئەمڕۆ هەینی ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و دوانیوەڕۆش ئەگەر بارینی نمە باران لە کاتە جیاوازەکاندا هەیە، وێڕای ئەوەی پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرماش ١ بۆ ٣ پلە دابەزێت و خێرای (با)ش زیاد ببێت، سبەینێش شەممە ئەگەری بارانبارین لە کاتە جیاوازەکاندا هەیە".
لەبارەی کەشوهەوای پارێزگای دهۆکەوە ئەوەشیخستەڕوو:" ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و دوانیوەڕۆش بارانبارین لە کاتە جیاوازەکاندا دەستپێدەکات، سەرەڕای ئەوەش پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرماش دابەزێت، سبەینێش شەممە ئەگەری بارانبارین لە کاتە جیاوازەکاندا هەیە".
سەبارەت بە کەشوهەوای پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و کاتەکانی دوانیوەڕۆش بارانبارین دەستپێدەکات و سبەینێش شەممە ئەگەری بارینی نمە باران  لە کاتە جیاوازەکاندا هەیە، هاوکاتیش پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرماش چەند پلەی داببەزن و خێرایی (با)ش زیاد ببێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا