بابەتە سەرەکییەکە: بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە رۆژی پێنجشەممە کە دەکاتە 13ی شوبات کەس سەردانیان نەکات.
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بەهۆی "ئەپدەیت"کردنی سێرڤەری مەرکەزیی کارتی نیشتمانیی لەلایەن رەگەزنامەی گشتیی بەغداد، سبەینێ پێنجشەممە، سەردانیان مەکەن.
زیاتر: هەروەها هیچ مامەڵەیەک راییناکرێت لە فەرمانگەکانمان دا، تائەوکاتەی ئاگادارتاندەکەینەوە لە رۆژی دەستپێکردنەوەی کاروباری هاوڵاتیان لە بەڕێوبەرایەتیمان.