بابەتە سەرەکییەکە: وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵگرتنی خەرجی یەکەمجار و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە هەرێمی کوردستان، راگەیاند.
راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتەکە رایگەیاندوە به‌مه‌به‌ستی هاندانی هاوڵاتیان بۆ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی (ته‌واو كاره‌بایی) كه به‌شداره له كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ژینگه، بەپێی رێنمایی ژماره (2)ی ساڵی 2025 كه له 16/2/2025 ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنەوە، تۆماركردنی یه‌كه‌مین جار بۆ ئۆتۆمبێلی ته‌واو كاره‌بایی بێ به‌رامبه‌ر‌ی دارایی و بێ وه‌رگرتنی بڕه پاره‌ی یاسایی ساڵانه‌ی ژینگه ده‌بێت.
زیاتر: وەزارەتی ناوخۆ دەشڵێت ئه‌م رێنماییه له چوارچێوه‌ی بایه‌خی به‌رده‌وام و رێنوێنیه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی پیسبونی ژینگه و هاندانی هاونیشتیمانیان بۆ به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی.