روسیا: هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە ئارادایە

جیهان 27/03/2022

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەرپرسێکی باڵای روسیا ئاماژە بەوەدەکات، هەمیشە هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە ئارادایە.

هیچ کەس خوازیاری جەنگ نییە

 دیمێتری میدفێدیف جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا رایگەیاند:" هیچ کەس خوازیاری جەنگ نییە، بەڵام هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی هەمیشە لە ئارادایە، بۆیە دەبێت سیاسەتێکی بەرپرسیارانە پەیڕەو بکەین".

ئەوە راستییە

ئاماژەی بەوەشکرد:" رەنگە ئەو شیکردنەوەیەکی رەشبینانەبێت کاتێک باسلەوەدەکەم، هەڕەشەی چەکی ئەتۆمی هەمیشە لە ئارادایە، بەڵام ئەوە راستییە، رەنگە چەکی ئەتۆمی ببێتە هۆی رێگریکردن لە جەنگێکی گەورە و کۆتایی بە ململانێکان بهێنێت".
بەرەبەیانی ٢٤ی مانگی رابردوو، سوپای روسیا بە فەرمانی ڤلادمێر پوتینی سەرۆکی وڵاتەکە هێرشەکانی بۆسەر روسیا دەستپێکرد و لە بەرامبەریشدا هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا بەرگرییەکی توندیان دەستپێکرد، هەروەها وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی ناتۆش بەردەوامن لەسەر سەپاندنی سزا بەسەر روسیادا و پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا، لە کۆتا لێدوانیشدا وتەبێژی کۆشکی کرملنی روسیا ئەوەیخستەڕوو، ئەگەر هەڕەشە لەسەر وڵاتەکەیان دروستببێت دوو دڵ نابن لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا