فەرەح پەهلەوی هاوسەری پادشای پێشووی ئێران بەهۆی کاریگەرییە
لاوەکییەکانی دەرمانەکانییەوە رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
نوسینگەی راگەیاندنی فەرەح پەهلەوی رایگەیاند:" فەرەح پەهلەوی
شاژنی پێشووی وڵاتی ئێران بەهۆی کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمانەکانییەوە، رەوانەی
نەۆشخانە کراوە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانە خەوێنراوە بەمەبەستی چاودێریکردنی
تەندروستی".
پێشبینی دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بە تەواوی چاکببێتەوە
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو رێککارانەی بۆ چارەسەری شاژن گیراونەتە
بەر کاریگەرییان هەبووە و پێشبینی دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بە تەواوی
چاکببێتەوە و دەستبەژیانی ئاسایی بکاتەوە".
فەرەح دیبا، لە ساڵی ١٩٣٩ لە شاری تەبرێزی ئێران لەدایکبووە و هاوسەری
پادشای پێشووی ئێران محەمەد رەزا شا بووە.