کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند، لۆکا مۆدریج
لە یانە ئیسپانییەکە واز لە یاریکردن دەهێنێت.
کارلۆ ئەنچیلۆتیی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" بیرۆکەی لۆکا مۆدریج وایە کە لەیانەی
ریاڵ مەدرید کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆی بهێنێت".
من نازانم مۆدریج کەی واز لە یاریکردن دەهێنێت
ئاماژەی بەوەشکرد:" من نازانم مۆدریج کەی واز لە یاریکردن
دەهێنێت، بەڵام بێگومان ئەو دەیەوێت لە یانەی ریاڵ مەدرید واز لە یاریکردن
بهێنێت".
لەکۆتاییشدا ئەنچلۆتی باسیلەوەکرد:" هەریەکە لە فێرلاند مێندی و
مارسێلۆی بەرگریکاری باڵی چەپی یانەکەمان بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکەمان بەرامبەر
یانەی سیڤیلیە ناتوانن بەشداریبکەن".
لۆکا مۆدریج لەدایکبووی ١٩٨٥ە و لەساڵی
٢٠١٢ پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کردووە، لە ئێستاشدا لەگەڵ یانەکەی ئاستێکی
بەرز پێشکەشدەکات و بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئیسپانییەکان، لە ئێستادا یانەی ریاڵ
مەدرید گفتوگۆکانی سەبارەت بە نوێکردنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ یاریزانەکە
دەستپێکردووە.