بابەتە سەرەکییەکە: دوای خانەنشین بونی عەزیز سەعید
ئامانج جەلال بە وەکالەت کرایە بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی.
کێیە: ئامانج جەلال لە ساڵی 1981 لە شاری سلێمانی لەدایک
بوە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە و دواتریش بڕوانامەی
ماستەری لە وەکو پسپۆڕی وەبەرهێنان و دارایی لە زانکۆ برافۆردی شاهانەی بەڕیتانیا
بەدەستهێناوە.
چی تر: ناوبراو لە ساڵی 2005ەوە لە وەبەرهێنانی سلێمانی
دامەزراوە و وەکو بەڕێوەبەری بەڕێکردن و هەڵسەنگاندن و مۆڵەتدان کاری کردوە و لە
ئێستاشدا بە وەکالەت بوەتە بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی.