یانەی بەرشەلۆنە شاندێکی حکومەتی هەرێم بانگهێشت دەکات

درێژتر لە هەواڵ 17 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە و دەستەی کارگێڕی یانەکە، شاندێکی وەزارەتی شارەوانی و دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بانگهێشت دەکات.

راگەیەندراوی فەرمی: فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم بڵاویکردەوە: شاندەکە بە سەرۆکایەتی ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار سەردانی مۆزەخانەی بەرشەلۆنەی کردوە و لە یارییەکەی ئەمشەوی یانەکەش ئامادە دەبن.

دەقی راگەیەندراوەکەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە:

رۆژی یەک شەممە، ٢٦ کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ دەستەی گەشتوگوزاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەسەرۆکایەتی ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار بە بانگهێشتنامەیەکی فەرمی خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە و دەستەی کارگێڕی یانەکە سەردانی مۆزەخانەی یانەکەی کرد و وا بریارە لە یاریەکەی ئەمشەوی یانەکەش ئامادەبن.
ئامانج لەم سەردانە بۆ مۆزەخانەی بەرشەلۆنە، کە لە لایەن نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا رێکخراوە، بریتییە لە ئاشنا بوون بە رۆڵی وەرزش و مۆزەخانەی وەرزشی و یاریگاکان بۆ زیاتر راکێشانی سەرنجی گەشتیاران.
لە دیدارێکدا لەگەڵ دەستەی کارگێڕی یانە ئیسپانیەکە، کە دارەوان حاجی حامد نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا ئامادەی بوو، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار بە گرنگیەوە باسی لە گەشتوگوزاری وەرزشی کرد وەک یەکێک لە جۆرە کاریگەرەکانی گەشتوگوزار و ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەووتوی وڵاتان بە جۆرێک پەرە بە گەشتوگوزاری وەرزشی بدات کە ببێت بە ناوەندێکی وەرزشی لە ناوچەکە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

هاكان فیدان سەردانی هەرێم دەکات

درێژتر لە هەواڵ 1 کاتژمێر پێش ئێستا

کەشناسی هەرێـم: پلەی گەرما دادەبەزێت

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا