بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی رایگەیاند،
تاوەکو سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەگەری باران بارین لە ئارادایە.
ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی کاریگەری
نزمەپاڵەپەستۆیەک کە لە دەریای سوورەوە سەرچاوەی گرتبوو، شەپۆلێکی باران بارین بە
رێژەی جیاواز رووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە".
زۆربەی کاتەکان ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەری باران بارین هەیە و هەندیک کات لێزمە باران دەبارێت
ئاماژەی بەوەشکرد:" پێشبینی دەکرێت
ئەمڕۆ و سبەیش کەشوهەوا بە ناجێگیری بمێنێتەوە و زۆربەی کاتەکان ئاسمان هەور دەبێت
و ئەگەری باران بارین هەیە و هەندیک کات لێزمە باران دەبارێت".
لە بەرامبەردا ساڵی رابردوو تاوەکو ئەم بەروارە ٤٠١ ملم باران باریبوو
باسیلەوەشکرد:" کۆی گشتی رێژەی باران
بارین لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی تاوەکو
ئەمڕۆ ٣٨٧.٤ ملم بووە، لە بەرامبەردا ساڵی رابردوو تاوەکو ئەم بەروارە ٤٠١ ملم
باران باریبوو".
پێشبینی دەکرێت تاوەکو سەرەتای هەفتەی داهاتوو کەشوهەوا بە ناجێگیری بمێنێتەوە
ئاسۆ کەمال ئەوەشیخستەڕوو:" پێشبینی
دەکرێت تاوەکو سەرەتای هەفتەی داهاتوو کەشوهەوا بە ناجێگیری بمێنێتەوە و ئەگەری
بارینی باران لە ئارادایە".