بافڵ جەلال تاڵەبانی : پشتیوانی لە گەنجە داهێنەرەکان دەکەین

کوردستان 17/05/2022

لەلایەن: lawan

Alternate Text

ئێوارەی ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە بۆکان جاف، کە یەکێکە لەو گەنجە کوردانەی رۆڵی گرنگی هەبوو لە زیادکردنی شێوەزاری کوردی سۆرانی بۆ بەشی وەرگێڕانی گۆگڵ و پێی راگەیاند، کە پشتیوانی لە گەنجانی خاوەن بیرۆکەی داهێنەرانە دەکات. 
نووسینگەی راگەیاندنی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئێوارەی ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە بۆکان جاف کە یەکێک بوو لەو کوردانەی رۆڵی هەبوو لە زیادکردنی شێوەزاری کوردی سۆرانی لە بەشی وەرگێڕانی گۆگڵ کرد و لە دیدارەکەدا، ستایشی رۆڵ و ماندووبوونی لە بۆکان جاف و سەرجەم ئەو گەنجە کوردانەی کرد کە رۆڵێکی بەرچاویان هەبووە بۆ زیادکردنی ئەو شێوەزارە لە بەشی وەرگێڕانی گۆگڵ".

یەکێتی پێشوازی و پشتگیری لە بۆکان جاف و هاوشێوەکانی دەکات

ئەوەشیخستەڕوو:" لە دیدارەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێشوازی و پشتگیری لە هەموو هەوڵێکی هاوشێوەی هەوڵەکانی بۆکان جاف لە بواری تەکنەلۆجیادا دەکات و دەبێت هەموو لایەنێک پێکەوە پشتگیری ئەو گەنجە زیرەک و داهێنەرانە بکەن و کارئاسانیان بۆ بکەن".
لە زاری بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە روونیشیکردەوە:" گەنجان سەرمایەی نیشتمانی ئێمەن و بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر و ئارامتر بەندە بە پاڵپشتی و هاریکاری گەنجە خوێنگەرم و چالاکەکانمانەوە".

جەختیشیکردەوە:" پاڵپشت و پشتیوانی هەموو ئەو گەنجانە دەکەم کە بیرۆکەی داهێنەرانەیان هەیە و دەیانەوێت خزمەت بە کوردستان بکەن".

خزمەتکردنی گەنجە دڵسۆزەکانی نیشتمان بە ئەرکی خۆمان دەزانین

راشیگەیاند:" خزمەتکردنی گەنجە دڵسۆزەکانی نیشتمان بە ئەرکی خۆمان دەزانین و دەرگامان بۆ هەموو هەوڵێکی هاوشێوەی هەوڵەکانی بۆکان جاف کراوەیە و بە ڕێز و پێزانینەوە لە پێشوازیاندا دەبین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا