بۆ
یەکەمجار یانەی لیڤەرپوڵ لە نماییشکردنی درێسە نوێیەکەی یانەکەیدا کچێکی باڵاپۆشی
بەکارهێنا.
یانەی
لیڤەرپوڵ بە چەند وێنەیەک درێسی نوێی یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو نمایشکرد و لە
بەشێک لە وێنەکاندا خانمێکی باڵاپۆش دەردەکەوێت.
لە چەند
وێنەیەکدا کە یانەی لیڤەرپوڵ بڵاویکردووەتەوە و تیایدا یۆرگن کڵۆپی راهێنەری یانەکە دەردەکەوێت، نمایشی درێسە نوێیەکەی
یانەکە کرا بۆ وەرزی داهاتوو، لە وێنەکانیشدا خانمێکی باڵاپۆش دەرکەوتووە کە نمایشی
درێسی ئەو یانەیە دەکات بۆ خانمان، ئەمەش بۆ یەکەمینجارە یانەیەکی ئەوروپی سوود لە
جانمێکی باڵاپۆش وەربگرێت.
مەبەستی رێزگرتن بووە لەو هاندەرانەی یانەکەی کە موسڵمانن
میدیا ئەوروپییەکان بە گشتی و ئینگلیزییەکان بە تایبەت
باسلەوەدەکەن. لیڤەرپوڵ لەم هەنگاوەیدا مەبەستی رێزگرتن بووە لەو هاندەرانەی یانەکەی
کە موسڵمانن.
پێشتریش یانەی لیڤەرپوڵ مزگەوتێکی بچووکی لەناو یاریگاکەیدا دروستکردبوو
شایەنی باسە پێشتریش یانەی لیڤەرپوڵ مزگەوتێکی بچووکی
لەناو یاریگاکەیدا دروستکردبوو بۆ یاریزانە موسڵمانەکانی ئەو یانەیە بە مەبەستی
ئەنجامدانی پەرستشەکانیان تیایدا.