پسپۆڕێکی مێشک و دەمار: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی توانای مێشک کەم دەکاتەوە

تەندروستی 13/07/2022

Alternate Text

پسپۆڕێکی مێشک و دەمار رایگەیاند، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەبێتە هۆی دابەزینی توانای مێشک، چونکە لە پلەی گەرمی بەرزدا چڕی خوێن زیاد دەبێت و چالاکی خوێنەبەرەکان کەم دەبێتەوە.
د. ڤیکتۆر چاخنۆڤیچ پسپۆڕی مێشك و دەمار لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رادیۆی ( سپۆتینگ) سەبارەت بە هۆکاری لاوازبوونی توانای مێشک لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیدا ئاماژەی بەوەکرد:" لە پلەی گەرمی بەرزدا، توانای مێشک بەرەو لاوازبوون دەڕوات، چونکە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەبێتە هۆی زیادبوونی چڕی خوێن و خاوبوونەوەی رۆیشتی ماددە خۆراکییەکان ناو خوێنبەرەکان بۆ مێشك، کە ئەمەش وادەکات مێشک بەشێک لە تواناکەی لەدەستبدات".
ئەوەشی خستەڕوو:" ئەو کەسانەی لە کەشوهەوایەکی گەرمدان و نایانەوێت تواناکانی مێشکیان لەدەستبدەن، دەتوانن بڕێک زۆر ئاو و خواردنەوەی سارد بخۆنەوە، بۆ ئەوەی پلەی گەرمییەکە کاریگەری لەسەر تەندروستی مێشکیان نەبێت".

ئارەقکردنەوە یەکێکی دیکە لەو کردارانەی جەستە کە لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیدا روودەدات و کاریگەری نەرێنێ لەسەر تەندروستی مێشک دروستدەکات

دەشڵێت:" ئارەقکردنەوە یەکێکی دیکە لەو کردارانەی جەستە کە لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیدا روودەدات و کاریگەری نەرێنێ لەسەر تەندروستی مێشک دروستدەکات، چونکە لەکاتی ئارەقکردنەوەدا سەرجەم ئەو ماددە کانزایانەی کە مێشک پێویستییەتی بۆ چالاکبوون لە جەستە دەردەچێت".
د. ڤیکتۆر چاخنۆڤیچ پسپۆڕی مێشك و دەمار باسیلەوەشکرد:" بۆ ئەوەی لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەمیدا بارگرانی زیاتر لەسەر جەستە دروستنەکرێت، دەتواندرێت خواردنی خۆراکە چەور، خوێیەکان، گۆشت و سورکراوەکان کەمبکرێتەوە و خواردنی سەوزە و میوەکان زیادبکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا