ئاگرێک لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتەوە

عێراق 02/08/2022

لەلایەن: rozh

Alternate Text

بەرگری شارستانی بەغدا رایگەیاند، ئاگرێک لە ناو ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتەوە و لەلایەن تیمەکانیانەوە کۆنتڕۆڵکرا.

بەرگری شارستانی بەغدا ئاماژەی بەوەکردووە:" لە ناوچەی سەوز و لە نزیک ماڵی میواندانیکردنی پەرلەمانی عێراق ئاگرێک کەوتووەتە و تیمەکانی بەرگری شارستانیش توانییان کۆنتڕۆڵی بکەن ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە و هیچ مەترسییەک لەئارادا نییە ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە لایەنگرانی سەدر چوونەتە ناو باڵەخانەی پەرلەمانەوە و تاکو ئێستاش دەستیان بەسەریدا گرتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا