''بە پێی یاسای لێبوردنی گشتیی 50٪زیندانییەکان ئازاد دەکرێن''

عێراق 4 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات، نزیکەی نیوەی زیندانیانی عێراق بەپێی یاسای لێبوردنی گشتی ئازاد بکرێن.

لێدوانی فەرمی: عەلی بەنداوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا بە رۆژنامەی (الصباح) دەڵێت، یاسای لێبوردنی گشتیی ئازادكردنی سزادراوێكی زۆری لەخۆگرتووە، جگە لە گروپە تیرۆریستییەکان و ئەوانەی دەستیان بە خوێنی عێراقییەكان سورە.

ئەوەشی وت: پێشبینی دەکرێت لە ماوەی مانگێک یان زیاتر، ژمارەی  زیندانەکان روو لە كەمبونەوە بكات، 50٪ی زیندانییەکان ئازاد دەکرێن لەگەڵ دۆسیەی ماددە هۆشبەرەکان، كە ئەو کەسانە دەگرێتەوە بە بڕی کەمتر لە (50)گرام گیراون.

وتیشی: جێبەجێکردنی یاساکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی فشارەکان لەسەر زیندانەکان و کەمکردنەوەی خەرجییەكانی دەوڵەت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا