"دوو ملیار دینار بۆ سێ وێستگەی کارەبا لە سلێمانی خەرجدەکرێت"

کوردستان 10/08/2022

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، وەزیری کارەبا گرێبەستێکی نزیکەی دوو ملیار دیناری بۆ دابینکردنی سێ وێستگە لە سلێمانی لەگەڵ کۆمپانیایەکدا واژوو کردووە.
وەزارەتی کارەبا لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری کارەبا گرێبەستێکی نزیکەی دوو ملیار دیناری بۆ دابینکردنی سێ وێستگەی مۆبایلی کارەبا بۆ پارێزگای سلێمانی لەگەڵ کۆمپانیای مادۆ واژووکرد".
باسیلەوەشکرد:" پرۆژەکە لەماوەی ٣٦٥ رۆژدا جێبەجێدەکرێت و لە ریوڕەسمی واژووکردنی گرێبەستەکەشدا کەمال محەمەد وەزیری کارەبا ئاماژەی بە گرنگیی جێبەجێکردنی پرۆژەکانی کارەبای لە سنووری سلێمانی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ڤۆڵتییە و ئۆڤەرلۆد گرنگییەکی زۆریان هەیە و رۆڵیان لە بەهێزبوونی ژێرخانی کارەبادا هەیە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا