وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک دۆزینەوەی ئەو منداڵەی راگەیاند، کە بەهۆی ئەوەی باوکی بە جگەرە بینینبووی ١١ رۆژ لەمەوبەر لە ماڵەوە رای‌کرد و بێسەروشوێنبوو.
موقەدەم هێمن سلێمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد:" دوای ١١ رۆژ له دیارنه‌مانی ئه‌و مێرمنداڵەی لە ترسی ئەوەی باوکی بە جگەرەوە بینیبووی لە ماڵەوە هەڵهاتبوو، كه ناوی (ره‌یان سه‌ردار) و ته‌مه‌نی ١٦ ساڵه، ئه‌مڕۆ چوارشەممە به‌هه‌وڵی هاوبه‌شی پۆلیسی دهۆك و زاخۆ، دۆزرایه‌وه و راده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی كرایه‌وه".
مێرمنداڵەکە گەڕاوەتەوە ناو خێزانەکەی
ئەوەشی خستەڕوو: " مێرمنداڵه‌كه له سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك، له‌لایه‌ن پۆلیسی دهۆكه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه و دواتر په‌یه‌وه‌ندی به باوكییه‌وه كراوه و بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی، لەئێستاشدا مێرمنداڵه‌كه گه‌راوه‌ته‌وه بۆ ناو خێزان و خانەوادەکەی".
راشیگه‌یاند:"مێرمنداڵه‌كه تەواوی ئەو ماوەیەی بێسەروشوێنبووە، لە زاخۆوە خۆی گەیاندووەتە دهۆک و شەوانە لە پارک و شوێنە گشتییەکاندا ماوەتەوە".