سەرۆکایەتی
هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاکو مانگی داهاتوو پرسی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستان یەکلایی دەکرێتەوە.
نێجێرڤان
بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی حزبەکان کە جینین
پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ئامادەی بوو،
ئاماژەی بەوەکردووە:" دواکه‌وتنی هه‌ڵبژاردن زیان به ناو و پێگه‌ی هه‌رێمی
کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت ".
لە
راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە:" بڕياردرا سه‌ره‌تاى مانگی ئه‌يلوولى داهاتوو
دوايين كۆبوونه‌وه بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ته‌واوى بابه‌ته‌كانى په‌يوه‌ست به هه‌ڵبژاردن
و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێت، تا ئه‌وساش سه‌رۆكايه‌تيى
هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه سياسييه‌كان، به هاوکاریی تیمی پسپۆڕی یوونامی له
گفتوگۆ و ئاماده‌كارى به‌رده‌وام ده‌بن ".
هاوکات، جینین
پلاسخارت رایگەیاندووە:" ده‌بێت به زووترين كات بگه‌نه ئه‌نجامێك، چونكه
زۆر كات له‌به‌ر ده‌ستدا نييه ".