بافڵ جەلال تاڵەبانی روونکردنەوە لەسەر هەوڵی " تیرۆرکردنی" دەدات

کوردستان 10/08/2022

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

دوای ئەوەی لە چەند میدیایەکی کوردی دەنگۆیەک بڵاوکرایەوە، کە گوایە ئەمڕۆ لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەوڵدراوە بە چەکی نیشانەشکێن بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی تیرۆربکرێت، بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر ئەو بابەتە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

 بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بەوەی، کە گوایە ئەمڕۆ هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە، ئاماژەی بەوەکرد:" ئەو دەنگۆیانە سەرجەمیان بێ بنەمان و دوورن لە راستییەوە، ئەمڕۆ بە هیچ جۆرێک هەوڵی تیرۆرکردنم نەدراوە، ئەو نیشانەشکێنانەشی، کە باسی لێوەدەکرێت، بۆ چاودێریکردنم جێگیرکرابوون لە سەرۆکایەتی هەرێم نەک بۆ هەوڵی تیرۆرکردنم".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە پرسی هەڵبژاردن و کێشە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوە. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا