پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی: ئەمساڵ وانەبێژی نوێمان ناوێت

کوردستان 10/08/2022

لەلایەن: rozh

Alternate Text

بەڕێوەبەری خوێندنی بنەڕەتی لە پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی رایگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ پێویستیان بە وانەبێژی نوێ نییە.

گۆنا قادر، بەڕێوەبەری خۆێندنی بنەڕەتی لە پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە:" ژمارەیەکی زۆری داواکاری وانەبێژی ساڵانی رابردوو لە لیستی یەدەگ تۆمارکراون و نەتوانراوە شوێنیان بۆ دابینبکرێت، بۆیە ئەمساڵ ناتوانین فۆڕمی وانەبێژی نوێ دابەش بکەین ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" داوا لە دەرچووان دەکەین بۆ ئەو مەبەستە سەردانی پەروەردە نەکەن و لەکاتی پێویستدا لە پەیجی پەروەردەوە ئاگاداری لەوبارەیەوە بڵاو دەکەینەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا