بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، دوا وادە بۆ بەستنی پێوەری زیرەک لە پارێزگای سلێمانی ٢٠ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵە و لە دوای ئەو رێکەوتەوە هەر ماڵێک پێوەری ئاوەکەی نەبەستبێت، مانگانە ٨٠ هەزار دیناری لەسەر ئەژماردەکرێت.
بەختیار تاهیر بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە دوا وادە بۆ بەستنی پێوەری ئاو ئاماژەی بەوەکرد:" لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە دوایین وادە بۆ بەستنی پێوەری ئاو لە سلێمانی دیاریکراوە، کە رۆژی ٢٠ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵە".
مانگانە ٨٠ هەزار دینار لەسەر ئەو ماڵانە ئەژماردەکرێت، کە پێوەری ئاویان نەبەستووە
ئەوەشی خستەڕوو:" لە دوای وادەی دیاریکراوە بۆ بەستنی پێوەری ئاو، هەر ماڵێک پێوەرەکەی نەبەستبێت، مانگانە ٨٠ هەزار دیناری پارەی ئاوی لەسەر ئەژماردەکرێت".
راشیگەیاند:" ئەو ماڵانەی پێوەری ئاویان بەستووە، مانگانە بەپێی بڕی ئاوی بەکارهاتوو پارەیان لەسەر ئەژماردەکرێت، بەو مەرجەی پێوەرەکەیان لە فەرمانگەی ئاوی ناوچەکەیان تۆمارکرابێت".