بەڕێوەبەری نوێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستبەکار بوو

کوردستان 10/08/2022

لەلایەن: rozh

Alternate Text

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، رێباز محەمد خەلیل وەک بەڕێوەبەرى گشتى فڕۆکەخانەکە بەوەکالەت دەستبەکار بوو.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" بە فەرمانى وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان, ئەمڕۆ چوارشەممە رێباز محەمد خەلیل وەک بەڕێوەبەرى گشتى فڕۆکەخانەکە بەوەکالەت دەستبەکاربوو ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەران و لێپرسراوانى بەڕێوەبەرایەتى و بەش و یەکە یاریدەدەرەکانى ناو فڕۆکەخانە, کە تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەرى پێشووى فڕۆکەخانە ئامادەی بوو, باس لە دانانى میکانیزمى نوێ بۆ بەرەودان بەکارەکانى پێشوو و پێشخستنى زیاترى فڕۆکەخانەکە کرا ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا