عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان
رایگەیاند، پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت و تەعبیر لە ئیرادەی
راستەقینەی خەڵک و جەماوەر بکات.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری لە راگەیەندراوێکدا
ئاماژەی بەوەکرد:" له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه
سیاسییه‌كان به‌ئاماده‌بوونی جێنین پلاسخارت نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له
عێراق، باس له‌دۆخی سیاسیی نا له‌باری عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتیی
كرا، هاوكات باس له‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كارا كردنه‌وه‌ی
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كرا".
له راگەیەندراوەکەدا، لە زاری عەلی باپیر سەرۆکی
کۆمەڵەی دادگەری لە کۆبوونەوەکەدا ئەوەشی خستەڕوو:" پێویسته هه‌ڵبژاردن له‌كاتی
خۆیدا، دوور له ساخته‌كاریی ئه‌نجامبدرێت، هه‌ڵبژاردن ته‌عبیر بكات له ئیراده‌ی
راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر"، دەشڵێت:" لەرابردوودا كه‌می رێژه‌ی
به‌شدارییكردنی خه‌ڵك و بێ مته‌مانه‌ییان به هه‌ڵبژاردنمان ده‌ركه‌وت و پێویستده‌كات
ئه‌و مته‌مانه‌یه بگێڕدرێته‌وه بۆ هاوڵاتییان، لەگەڵ ئەوەشدا پێویسته بیر له
چاككردنی باروگوزه‌رانی خه‌ڵك بكرێته‌وه و جیاوازیی زۆری نێوان هاوڵاتیی و به‌رپرسان
نه‌هێڵدرێت له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان".
دەبێت خه‌ڵك دڵنیابێت ده‌نگی نافه‌وتێت و په‌رله‌مان و حكومه‌تێك دروستدەبێت كه خزمه‌تی هاوڵاتییان بكات
سه‌باره‌ت به پرسی یاسای هه‌ڵبژارده‌كان و
كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری روونیشیکردەوە:" پێویسته
یاسایه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موار بكرێته‌وه كه خه‌ڵك دڵنیابێت ده‌نگی نافه‌وتێت
و په‌رله‌مان و حكومه‌تێك دروستدەبێت كه خزمه‌تی هاوڵاتییان بكات، هه‌روه‌ها بۆ
یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان دەبێت به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان به پله یه‌ك،
دواتر به‌رپرسانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بێنه پێش".
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا كۆبونه‌وه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی
هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رده‌وامبێت له‌پێناو گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌سه‌ر
یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن، بڕیاریشدرا له سه‌ره‌تای مانگی
داهاتوو كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه له نێوان سه‌رۆكیایه‌تیی هه‌رێم و لایه‌نه
سیاسییه‌كان به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئه‌نجامبدرێت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی
ئه‌و پرسانەی تاوتوێکراوە".