ئاژانسی پاراستن
و زانیاری- زانیاری رایگەیاند، سەلمان ئەمین بە فەرمانێکی
هەرێمیی لە پۆستەکەی بەخشراوە و هیچ پەیوەندییەکی بە ئاژانسەکەوە نەماوە.
ئاژانسی پاراستن
و زانیاری- زانیاری لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" ھەموولایەک
ئاگاداردەکەینەوە کە ھاوڵاتی (سەلمان ئەمین نادر) کە خۆی ناوناوە (ئەژی ئەمین) بە
فەرمانێکی ھەرێمیی بەخشراوە لە پۆستەکەی و ھیچ پەیوەندییەکی بە ئاژانسی پاراستن و
زانیاری/زانیاریی ھەرێمەوە نەماوە ".
ئەوەشی
خستووەتەڕوو:" ھەموو ئەو راگەیەندراوانە رەتدەکەینەوە کە بە ناوی ئێمەوە
بڵاودەکرێتەوە و ناوی دەزگاکەمانی تیادا بەکاردەھێنرێت ".