وەزیری رۆشنبیری
و لاوانی هەرێم بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتنە ئەرمینیا و لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسانی
باڵای وڵاتەکە کۆبوونەوە.
وەزارەتی
رۆشنبیری و لاوان هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە": سەرلەبەیانی ئهمڕۆ چوارشهممه
شاندێکی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێم سهردانی پەرلەمانی ئەرمەنستانیان کرد
و لەلایەن هەردوو پارلەمانتاری کورد رۆستەم باکۆیان جێگری سەرۆکی لیژنەی
پاراستنی مافی مرۆڤ و کاروباری گشتی لەپەرلەمانی ئەرمینیا و کنیاز حەسەنۆڤ،
پێشوازیان لێکرا ".
ئەوەشی
خستووەتەڕوو:" له بڕگهیهكی دیكهی چالاكییهكانی شاندی باڵای وهزارهتی
رۆشنبیری و لاوانی حكومهتی، سەردانی ئەکادیمیای نیشتمانی ئەرمەنستانیان کرد و لەلایەن
د. ڕۆبەرت غازاریان بەڕێوەبەری ئەکادیمیا و د. شوفاریان جێگری بەڕێوەبەری
پەیمانگاکەوە پێشوازیان لێکرا ".
لە
راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە:" مێژووی دێرین و کارەساتەکانی بەسەر ھەردوو
کەلدا و گرنگی کاری هاوبەش و گیانی پێکەوە کارکردن و دۆستایەتی کورد و ئەرمەن و
گرنگی کولتوور و ھونەر دڵخۆشی خۆی بەسەردانی ئەرمینیا، گرنگترین تەوەری قسەکانی
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بوون ".