هاوینی ئەمساڵ گەرمتربوو یان پار؟ کەشناسێک وەڵامدەداتەوە

کوردستان 10/08/2022

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

شارەزایەکی بواری کەشناسی سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە، کە گوایە هاوینی ئەمساڵ لە پار گەرمتر بێت و دەڵێت، بەپێی داتاکان هاوینی ئەمساڵ کەمترین گەرمای بەتینی هەبووە.

 ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە گوایە هاوینی ئەمساڵ گەرمترە لە پار، ئاماژەى بەوەکردووە:"سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ھەیە باس لەوەدەکرێت ھاوینی ئەمساڵ تاکو ئەم کاتە لەساڵی ڕابردوو گەرمتربووە دوورن لە راستییەوە".  
دەشڵێت:"بە ئامار و داتای تۆمارکردنی پلەکانی گەرما و ئەو شەپۆلە گەرمایانەی ھەبووە لەگەڵ ماوەی خایاندنی و رۆژەکانی گەرمای بەتین لەناوچەکەدا لەچاو ساڵی ڕابردوودا ھاوینی ئەمساڵ تاکو ئێستا بە تێکرای سەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان باشتربووە و کەمترین گەرمای بەتینی تێدا ھەبووە ئەمە تەنھا بەبەراورد بە ھاوینی ساڵی رابردوو".  

هاوینێکی ئاسایی بەڕێوەچووە ئەمساڵ

راشیگەیاند:" جگە لەھەرێمی کوردستانی بەگشتی وڵاتانی دەوروبەری هەرێم وەک تورکیا و ئێران و عێراق بەگشتی ھاوینێکی ئاسایی لەناوچەکەدا ھەبووە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، شەپۆلێکی گەرما رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و لە هەندێک ناوچە بە تایبەتی قەزای کەلار، پلەی گەرمی چووەتە سەرو ٤٥ پلەی گەرمی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا