بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوودا لە سلێمانی
پاڵەوانێتی بۆکسێنی کیشوەری ئاسیا بەڕێوەبچێت.
عەلی تەکلیف سەرۆکی فیدراسیۆنی بۆکسێنی عێراق
رایگەیاند:" هەموو ئەندامانی فیدراسیۆنی بۆکسێنی ئاسیا دەنگیانداوە بەوەی
پاڵەوانێتی بۆکسێنی کیشوەرەکە لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" هەریەکە لە سعودییە
و ئەردەن و کوەیت و هەروەها بەڕێوەبەری کارگێری فیدراسیۆنی ئاسیا، پاڵپشتی
تەواویان بۆ بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکە لە سلێمانی دەربڕیوە، بڕیاریشە لە چەند
مانگی داهاتوودا پاڵەوانێتییەکە لە سلێمانی بەڕێوەبچێت".