کیم کارداشیان ئەستێرەی دیاری ئەمریکی و خوێندکاری بواری یاسا، سەرکەوتنێکی گەورە بەسەر هیلاری کلینتۆن وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریکا بەدەستهێنا، لە میانی تاقیکردنەوەیەکی یاساییدا.
کیم کارداشیان کارداشیان کە ئەستێرەیەکی دیاری ئەمەریکییە لە جیهانی فاشیۆن و مۆدێلدا، لەم دواییانەدا بەشداری لە زنجیرە فیلمێکی دیکۆمێنتاریی بەناوی "گوستی" کرد، کە بیرۆکەی فیلمەکە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان کیم کارداشیان و هیلاری کلینتۆن وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریکا لە بواری یاسادا، کە لەلایەن کچەکەی هیلاری کلینتۆنەوە پێشکەش دەکرێت و لە نۆ ئەڵقە پێکهاتووە، بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو بڵاوبکرێتەوە.
لە فیلەمەکدا، کیم کارداشیان و هیلاری کلینتۆن رووبەڕووی یەک دەبنەوە و چەند پرسیارێکیان لەسەر کاغەزێک لە بواری یاسادا لێدەکرێت، وەک چۆنیەتی بڕیاردانیان و کاردانەوەیان لەسەر حاڵەتەکانی رفاندن، هەڕەشکردن، کوشتن و بێڕێزیکردن، هەر کامێکیشیان توانی بڕیار و کاردانەوەی دروست هەڵبژێرێت، ئەوا دەبێتە براوەی رووبەڕووبوونەوەکە.
پاش تەواوبوونی تاقیکردنەوەکەش و راگەیاندنی ئەنجامەکان لەلایەن دادوەرانی ناو فیلمەکەوە کە سەرجەمیان لە ژیانی راستەقینەدا پیشەیان دادوەرە، دەرکەوت کە کیم کارداشیان سەرکەوتنێکی گەورە بەسەر هیلاری کلینتۆن بە دەستبهێناوە و بە ئەنجامی ١١ بە چوار لەو وەزیرەی پێشووی ئەمەریکای بردووەتەوە.