مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات

کوردستان 30/08/2022

لەلایەن: rozh

Alternate Text

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە،  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی ئەنجامدا، تێێدا سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان .

لە پەیوەندییەکەدا ، سەرۆکی حکومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆکی یەکێتی خواست لە ئەرکەکەیدا لە پێناو پەرەپێدانی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان هەموو لایەنەکان بۆ پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێم بە ئاراستەی خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا