رۆناڵدۆ بۆ چێڵسی؟

وەرزش 31/08/2022

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

میدیاکانی ئینگلتەرا باسلە نزیکبوونەوەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکەن.
میدیاکانی ئینگلتەرا بڵاویانکردەوە:" یانەی چێڵسی بە تەواوەتی نزیکە لەوەی پاشگەزببێتەوە لە کڕینی ئۆبامیانگی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەهۆی بەرزی نرخەکەیەوە".
ئاماژەیان بەوەشکرد:" لە ئەگەری کشانەوەی یانەی چێڵسی لە کڕینی ئۆبامیانگ، ئەوا کریستیانۆ رۆناڵدۆ بژاردەیەکی سەرەکی یانە لەندەنییەکە دەبێت بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەکانی".
باسیان لەوەشکرد:" لە ئێستادا مانچستەر یونایتد رازی بووە بەوەی دەستبەرداری کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی ببێت و یاریزانەکەش دەیەوێت لە یانەیەک یاری بکات کە ئەم وەرزە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا بەشداربێت".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

هەرگیز ئەم هەڵانە لە بەیانیاندا مەکە

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

نێیمار دەگەڕێتەوە سانتۆس

وەرزش 8 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا